چه‌ندین ده‌یه‌ی له‌دوا یه‌كی ناكۆكیه‌كان و ماوه‌كانی توندوتیژی كه‌له ولاتدا رویانداوه بوونه‌ته هۆی ونبوونی سەدان هه‌زاركه‌س، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه عێراق له‌و وڵاتانه بێت كه زۆرترین ژماره‌ی كه‌سانی ونبویان تێدایه.
ده‌شێت شەڕەکان خاوببێتنە‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شەڕی خێزانی كه‌سه ونبوه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه. گرنگ نیه كه‌سه ئازیزه‌كانیان به‌هۆی كام ناكۆكیه‌وه ونبوون، چونکە ته‌واوی خێزانه‌كان رووبه‌ڕووی هه‌مان ئاسته‌نگ و په‌ژاره ده‌بنه‌وه له زۆر لایه‌نه‌وه. بۆ ئه‌و خێزانانه، له‌پاش ئه‌م رۆژه‌ش، ئازار و یادگاریه‌كان هه‌ر درێژه‌یان ده‌بێت، تاکو خێزانه‌كان سه‌ربورده‌ی كه‌سه ئازیزه‌كانیان بۆ یه‌كلاده‌بێته‌وه.
" بۆ من، وه‌ك ژنێک ئه‌ركێكی زۆر دژوارە به‌ته‌نیا ته‌واوی كوڕه‌كانم پێبگه‌یه‌نم له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا. كوڕه‌كانم پێویستیان به‌باوک هەیە. چونكه ئه‌و كۆڵه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌یه." دایكی عه‌لاوی ده‌ڵێت، كه هاوژینی ستاره كه له ساڵی 2016 دا ونبووه.
دایكی عەلاوی هاوشێوه‌ی چه‌ندین هاوژین و دایكانی دیكه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه چاره‌نووسی كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانیان بزانن. راستی تاڵی ئه‌و خێزانانه وەک گێژاو به‌رده‌وامه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ریان ده‌بێت له رووی سۆزداری و جه‌سته‌یی و یاسایی و دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. ئه‌و خێزانانه له دو دڵیدا ده‌ژین چونكه به‌به‌رده‌وامی چاوه‌ڕێی هه‌واڵ و زانیارین وله هه‌مان كاتدا رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگی دارایی و یاسایی ده‌بنه‌وه.
له ساڵی 1991 ه‌وه، نێرده‌ی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له عێراقدا به‌رده‌وام بووه له دیالۆگ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به كه‌سانی ونبوو. كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی سێلایه‌نی په‌یوه‌ست به كه‌سانی ونبوو ده‌كات كه پێكهاتوه له كوێت و عێراق و لیژنه‌یه‌كی دیكه كه پێكهاتوه له ئێران و عێراق بە مەبەستی روونكردنه‌وه و دیاریكردنی جێوشوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له میانی هه‌ردوو ناكۆكی چه‌كداریدا بێسه‌روشوێن بوون. هه‌روه‌ها، ئێمه هاوكاری خێزانی كه‌سانی ونبوو ده‌كه‌ین بۆ سۆراخ كردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه ونبون به‌درێژایی كاتی گشت ناكۆكیه چه‌كداریه‌كان، ئەویش له رێی خزمەتگوزاری په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان. خێزانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ونبوون چه‌ندین پێویستی دیكه‌یان هه‌یه، لەبواری ئابوری و ده‌روونی و یاسایی و كارگێڕی و ئێمه هه‌وڵده‌دین به‌شداربین له به‌ده‌مه‌وه چوونی ئه‌و پێویستیانه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور داوا ده‌كات له ته‌واوی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه هه‌وڵەکانیان دوو ئەوەندە بکەن به‌مه‌به‌ستی روون کردنەوەو دیاری کردنی چاره‌نوسی كه‌سانی بێسه‌روشوێن و به‌ده‌مه‌وه‌چونی پێویستیه‌كانی خێزانه‌كانیانه‌وه، و ئێمەش هه‌رده‌م ئاماده‌ین بۆ پشتگیریكردنیان له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانیان به‌پێی یاسای مرۆیی نێونه‌ته‌وه‌یی. ته‌واوی كه‌سانی ونبوو و خێزانانیان پێویسته به یه‌كسانی مامه‌ڵه بكرێن، به‌بێ گوێدان بە بارودۆخ و هۆكاری ونبوون. ئێمه هاوبه‌شی ده‌كه‌ین له دابین كردنی پێویستی و داخوازیه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌و خێزانانه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له پشتگیری كردنیان له‌رێی پرۆگرامه جوداکانمانه‌وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه‌مێك له بارگرانیان كه‌م بكه‌یه‌نه‌وه.
سه‌یری چیرۆكی دایكی عه‌ڵاوی بكه
بۆ زانیاری زێدەتر، تكایه په‌یوه‌ندی بكه به:
هیبه عدنان، گوته‌بێژی نێرده‌ی سه‌ره‌كی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له به‌غداد
ته‌له‌فۆن: 09647901916072+
ئیمه‌یل: hiadnan@icrc.org
ئه‌ڤین یاسین، گوته‌بێژی لقی نێرده‌ی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له هه‌ولێر
ته‌له‌فۆن: 9647719945066+
ئیمه‌یل: avyassin@icrc.org
مێریام عطاللـه، نێردەری به‌شی راگه‌یاندن، نێرده‌ی سه‌ره‌كی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له به‌غداد
ته‌له‌فۆن: 964782843591+
ئیمه‌یل: miatallah@icrc.org
بۆ زانیاری زێدەتر له‌باره‌ی چالاكیه‌كانی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له عێراقدا:
یان پێگه‌كانمان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فه‌یسبوك و ئینستاگرام و تویته‌ر